کازمی سەردانی هەولێر دەکات

لڤین:

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند بەمزووانە سەردانی هەولێر دەکات و ئامانجی سەردانەکەشی ڕووندەکاتەوە و باس لە پەیوەندی خۆشی لەگەڵ بارزانی دەکات و دەڵێت: پەیوەندییم بە سەرکردەکانی هەرێمەوە نوێ نیە و تەنها پەیوەست نیییە بە بودجەوە.

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەگەڵ رۆژنامەی شەرقولئەوسەتی سعودی، چاوپێکەوتنێکی ئەنجامداوە و تێیدا باسی لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردووە و ئاماژەی بەوەداوە کە “پەیوەندیم لەگەڵ سەرکردەکانی هەرێم نوێ نییە، ئەو پەیوەندییانەش تەنیا پەیوەست نین بە بودجەوە، بەڵکو پەیوەستن بە هەموو بوارێکی فراوانکردنی هاوئاهەنگی و پێکەوە کارکردن لە نێوان سەرکردایەتیی هەرێم و حکومەتی فیدراڵدا”. کازمی باس لە پەیوەندی خۆی و مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی دەکات و دەڵێت: “بەردەوام لە پەیوەندیدام لەگەڵ برا و دۆستم سەرۆک مەسعود بارزانی”.

هەروەها دەڵێت: “سەرۆکی هەرێم کاکە نێچیرڤان بارزانی، کە هەمیشە بە نزیکترین هاوڕێی خۆمم داناوە، هەروەها لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێم برازام مەسرور بارزانی”

کازمی لە دیدارەکەیدا ئاشکراشی کردووە “بە مەبەستی ئاڵوگۆرکردنی بیروڕا سەبارەت بە قۆناغی داهاتوو، کە لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەخت نزیکمان دەکاتەوە، سەردانی هەولێر دەکەم”.

مستەفا کازمی، سەبارەت بە دانوستانەکانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی ناوەند، لەبارەی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان و پرۆسەی دەنگدان لەسەر بودجەی فیدراڵی 2021، دەڵێت: “هەموو فراکسیۆنەکانی پەرلەمان تێبینییان لەبارەی پرۆژەیاسای بودجە و هەموارەکانی پرۆژەکە و بڕگەکانی تایبەت بە هەرێم هەبوو، هەمووانیش بە ئاستی جیاجیا هاوکاربوون بۆ تێپەڕاندنی ناکۆکییەکان و گەیشتن بەو دەقەی کە پەسەند کرا، بێگومان نابێ رۆڵی سەرۆکی پەرلەمان و هەردوو جێگرەکەشی لەبیر بکەین، شاندی دانوستاندکاری هەرێمیش بە درێژایی سێ مانگ دانوستاندنی کرد لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان و سێ سەرۆکایەتییەکە بۆ گەیشتن بەو دەقەی کە پەرلەمان پەسەندی کرد”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button