لەبارەی هەوڵی ئەنجامدانی کودەتا لە ئوردن روسیا لێدوانیدا

لڤین:

لەبارەی هەوڵی ئەنجامدانی کودەتا لە ئوردن، جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا هەڵوێستی وڵاتەکەی خستەڕوو ڕایگەیاند کە مۆسکۆ پشتگیری له سەقامگیریی ئوردن دەکات.

بەگوێرەی هەوڵێکی ماڵپەڕی روسیا ئەلیەوم، میخائیل بۆگدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا، پشتیوانی مۆسکۆی بۆ پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی ئوردن دووپاتکردوەتەوە، جەختیشیکردوەتەوە کە روسیا دۆستایەتی لەمێژینەی لەگەڵ شانشینیەکەدا هەیە.

جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا بۆگدانۆڤ، ڕاشیگەیاندووە “ئێمە پشتگیری لە سەقامگیریی و ئاسایشی ئوردن دەکەین، دۆستایەتی لەمێژینەمان هەیە، هیوادارین دۆخی وڵاتەکە ئارام و سەقامگیربێت و پێشکەوتنی ئابووریی و کۆمەڵایەتی بەخۆوەببینێت”، ئاماژەی بەوەشداوە کە “پەیوەندییەکانمان لەگەڵ خاوەن شکۆ شا عەبدوڵای دووەم بەگشتی زۆرباشە”.

ڕۆژی 3ی ئەم مانگە هەمزە بن حسێن، شازادەی جێنشینی پێشووی ئوردن و دەیان بەرپرسی باڵای ئەمنی بە تۆمەتی هەڕەشە لەسەر ئارامی وڵات و هەوڵی کودەتا دەستگیرکران.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button