بە ڤیدیۆ… کەشناسی هەرێم ڕوونکردنەوە لەبارەی غازە مەترسیدارەکەوە دەدات
لڤین:
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، لەبارەی هاتنی غازە مەترسیدارەکەوە بۆسەر ئاسمانی عێراق و هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوە دەدات و زانیاری دەخاتەڕوو.
ئەژی چەتۆ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، لە ڕوونکردنەوەیەکی ڤیدیۆییدا باس لە هاتنی شەپۆلی گەورەی گازی ژەهراویی دووانۆكسیدی گۆگرد (SO2) بۆ ئاسمانی عێراق و هەرێمی كوردستان، دەکات کە بەهۆی چالاكیی گڕكانی (ئێتنا)ی دورگەی (سقلیە) لە (ئیتاڵیا) دروستبووە.
ئەژی چەتۆ، سەبارەت بە کاریگەرییەکانی گازەکە لەسەر ئاسمان و ژینگەی عێراق و هەرێم دەڵێت: بەهۆی هاتنی بای رۆژئاوا ئەو بارستە گازە بەرەو ناوچەکانی رۆژهەلاتی ناوەراست کشاوەو لە چەند کاتژمێری داهاتودا دەگاتە ئاسمانی عێراق و هەرێم و بە هیواین لە ئاستە بەرزەکانی چینی هەوا بمێهێتەوە بۆ ئەوەی بێ زیان بێت بۆ هاوڵاتیان و ژینگە.
دەربارەی کاریگەری کەش و هەوا لەسەر پەڵە گۆرگردەکە و کاردانەوەی پەڵە گۆگردەکە لەگەڵ کەش و هەوا رایگەیاند “ئەگەر ئەو گازە بێتە سەر ئاسمانی هەرێم و بارانی لەگەڵ بێت ئەوکات مەترسی هەیە و بارانێکی ترشەڵۆکی دروست دەکات کە دەبێتە هۆی زیان و زەرەر، بەڵام ئەوەی کە زانراوە ئەو گازە لە ئاستە بەرزەکانی ئاسمانە و هیچ بارانێکیشی لەگەڵ نییە بۆیە هاوڵاتیان پێویست ناکات هیچ کات ترسیان هەبێت”.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم، هەروەها دەڵێت: ئەو بابەتە زیاد لە خۆی گەورە کراوەو بەداخەوە ترس و دڵەڕاوکێی دروەستکردوە لای هاوڵاتیان و هێچ پێویتس ناکات دلەڕاوکێ دروست ببێت چونکە لە وڵاتانی میسرو سوریا و فەلەستین و ئوردن و لوبنان هیچ حالەتێکی مەترسیدار دروست نەبوە و بەهیواین لێرەش بەهەمان شێوە بێت و ئەو دیاردەیەیە یەکەمجار نییە دروست ببێت بەڵکو چەند جارێک لە مێژودا ئەم حاڵەتە هەبوەو زیانێکی ئەوتۆی نەبووە.