نێچیرڤان بارزانی پشتیوانی خۆی بۆ شای ئوردن دەردەبڕێت

لڤین:
نێچیرڤان بارزانی، پشتیوانی خۆی بۆ شای ئوردن دەردەبڕێت و دەڵێت: هه‌موو پشتگیرییه‌ک بۆ خاوه‌نشکۆ شا عه‌بدوڵڵای دووه‌م، شای شانشینی ئوردنی دووپات ده‌که‌ینه‌وه.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە تویتێکدا دەڵێت: “هه‌موو پشتگیرییه‌ک بۆ خاوه‌نشکۆ شا عه‌بدوڵای دووه‌م، شای شانشینی ئوردنیی هاشمی و خانه‌واده‌ی شاهانه و ئارامی و ئاسایش و سه‌قامگیریی ئوردن و گه‌له‌که‌ی دووپات ده‌که‌ینه‌وه”، هەروەها نوسیویەتی “هه‌میشه دڵمان له‌گه‌ڵیاندایه [گەلی ئوردن] و خوای مه‌زن بیانپارێزێت”.
پەیامەکەی سەرۆکی هەرێم دوای شکستپێهێنانی هەوڵی کودەتاکەی دوێنێی ئوردن بۆلەسەر کار لابردنی شا عه‌بدوڵا دێت.