مەسرور بارزانی بۆ شا عەبدوڵا: پشتیوانی خۆت و شانشینی ئوردنین

لڤین:

مەسرور بارزانی، لە پەیامێکدا پشتیوانی خۆی بۆ شا عەبدوڵا و شانشینی ئوردن ڕادەگەیەنێت.

دوای شکستهێنانی هەوڵی کودەتاکەی ئوردن، ئەمڕۆ نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند کە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، پەیامێکی ئاراستەی شا عەبدوڵا شای ئوردن، کردووە و تێیدا “پشتگیریی و پشتیوانیی تەواوی خۆی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ شانشینی ئوردن و  بڕیار و هەوڵەکانی شا عەبدوڵا ڕاگەیاند لە پێناو پاراستنی سەقامگیریی و ئاشتی و ئارامیی لەو وڵاتەدا”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button