نرخی کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی 3 دیاری‌کرا

لڤین:
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە ئەھلییەکان له ناو شاری سلێمانی بۆ مانگی ئازار بۆ هەر کاتژمێرێک به كه‌متر له (38) دینار دیاری‌کرا، هاوكات بۆ مانگی ڕەمەزان گۆڕانكاری له كاتی پێدانی كاره‌بای موه‌لیده‌دا ده‌كرێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، ئەمڕۆ لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکان، له‌سه‌ر بنه‌مای نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نرخی كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلییه‌كانی بۆ مانگی سێ به 77دینار و 75 فلس بۆ یه‌ك سه‌عات/ئه‌مپێڕ كاركردن دیاریكرد.
كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ هاوڵاتیان له‌نێوان (170) بۆ (200) سه‌عاتبووە لە مانگەدا به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی بۆ مانگی 3 له نێوان شه‌ش هه‌زارو (500) دینار بۆ حه‌وت هه‌زار و (500) دیناره و به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده جیاواز ده‌بێت.
هەر بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە خشته‌ی كارپێكردن و دابینكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ مانگی چوار تا سه‌ره‌تای مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام له مانگی ره‌مه‌زاندا گۆڕانكاری تێدا ده‌كرێت و له خشته‌كه‌دا پێدانی كاره‌بای موه‌لیده به‌یانیان نامێنێت و له سه‌عات (12)ـی نیوه‌ڕۆ بۆ سه‌عات (4:30)ی به‌ره‌به‌یان ده‌بێت، له‌و ماوەیە‌ی دیاریكراوه هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه پێویسته مۆلیده ئه‌هلییه‌كان له‌ماوه‌ی (10) ده‌قیقەدا كاریان پێبكرێت.