لە بارەی ڕاوەستانی مەشق و ڕاهێنانەكان بەپێشمەرگە ڕوونکردنەوە دەدرێت

لڤین:
جێگری سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ئۆپەراسیۆنەكان ڕایدەگەیەنێت، بەرنامەی ساڵانەی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ مەشق و راهێنانەكان بەشێوەی ئاسایی خۆی بەرێوەدەچێت به پهیڕهو كردنی ریكارهكانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆڕۆنا.
لیوا قارەمان كەمال، جێگری سەرۆك ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ئۆپەڕاسیۆنەکان بە سەنتەری میدیای وهزارهتی پێشمهرگهی راگەیاند: ساڵانە وەزارەتی پێشمەرگە بەرنامەیەكی تایبەت بۆ مەشق و راهێنان بۆ هێزهكانی پێشمەرگە دادەڕێژێت، ئێستا ئەو بەرنامەیە دەستی پێكردووە و پێشمەرگە لە مەشق و راهێنان بەردەوامن.
وتیشی: پرۆسەکە بەگوێرەی ئەو خشتەیەی داندراوە بە شێوەیهكی ئاسایی بەڕێوەدەچێت بهپێی رێوشوێنەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆڕۆنا.
لیوا قارەمان ئاماژەی بەوەشكرد: لەكاتی ئێستادا مەشق و راهێنانەكان بە هێزەكانی پێشمەرگە لەسەر دەستی مامۆستایانی مهشقی وەزارەتی پێشمەرگە بهڕێوهدهچێت، كە پێشتر لەلایەن هاوپەیمانانەوە راهێنانیان پێكراوه و بۆئەو مەبەستە ئامادەكراون.