وەزیری پلاندانانی هەرێم باس لە دامەزراندنی دەرچووان دەکات

لڤین:

دوای ڕێککەوتنەکەی هەرێم و ناوەند، وەزیری پلاندانانی هەرێم باس لە دامەزراندنی دەرچووان و فەرمانبەرانی گرێ بەست و لێبڕینی مووچە دەکات.

د. دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، لە دوای رێککەوتنەکەی هەرێم و بەغدا هیوایەک هەیە یەکەمی زانکۆ و پەیمانگان و فەرمانبەرانی گرێبەست و وانەبێژان دابمەزرێنن، ڕوونیشیکردەوە “پلانی دامەزراندن دەخرێتە بەرنامەی کاری حکومەتەوە و بەپێی بودجەی هەرێم بڕیاری لەسەر دەدرێت”.

وەزیری پلاندانانی هەرێم سەبارەت بە لێبڕینی مووچەش ڕایگەیاند، “هەموو هەوڵێکی حکومەتی هەرێم بۆ ئەوەیە لێبڕینی مووچە نەهێڵێت، بە دڵنیاییەوە ئەگەر لێبڕینی مووچەش بەردەوام بێت، بڕەکەی زۆر کەمدەکرێتەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button