ئۆپەراسیۆنی هۆل بەردەوامە و 9 ئەندامی داعش دەستگیر کران

لڤین:

ئۆپەراسیۆنەکەی کامپی هۆل بەردەوامە و 9 چەکداری دیکەی داعش دەستگیر کران.

ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا لە کامپی هۆل، بەمەبەستی گەڕان بەدوای شانە نوستووەکانی داعش، کە لە 28ی مانگی ڕابردوەوە بە بەشداریی 6 هەزار لە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بەڕێوەدەچێت درێژەی هەیە و تا ئێستا دەیان ئەندامی داعش دەستگیر کراون.

لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا یەکەکانی دژە تیرۆر لە کاتژمێر 01:30 ی نیوەشەوی ڕابردوودا چوونە سەر چەندین شوێن و خاڵێک و لە ئەنجامدا 9 ئەندامی داعش دەستگیرکران، کە یەکێکیان ژنە.

هەر لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ژمارەیەکی زۆر کەلوپەلی تەکنیکی دەستیان بەسەردا گیرا.

کامپی هۆل، دەکەوێتە سنوری شاری حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان، لەلایەن ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە باکور رۆژهەڵاتی سوریاوە بەڕێوەدەبرێت و نزیکەی 62 هەزار کەسی تێدا دەژی کە 90٪ یان ژن و منداڵی خێزانی چەکدارە داعشەکانن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button