پەرلەمانتارێک گەندەڵی لە بارەی نەوتی حەسیرە وە ئاشکرا دەکات

لڤین:

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان، گەندەڵی لە بارەی نەوتی حەسیرە وە ئاشکرا دەکات و دەڵێت: دوای ئەوەی ماوەی یاسایی ئەو کۆمپانیایە تەواوبوو کە کاری گواستنەوەی نەوتی حەسیرەی دەکرد، هەوڵێک هەبوو، بە نهێنی و دور لە شەفافیەت و کێبڕکێ، پرۆسەکە راستەوخۆ بدرێتەوە بە کۆمپانیای پێشتر، کە دوو ساڵی ڕابردو بە رێککەوتن.

دابان محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی کێشەی نەوتی حەسیرە لە نوسینێکدا لە فەیسبووکی خۆی رایگەیاندوە، “لە دوای ئەوەی ماوەی یاسایی ئەو کۆمپانیایە تەواوبوو کە کاری گواستنەوەی نەوتی حەسیرەی دەکرد، هەوڵێک هەبوو، بە نهێنی و دور لە شەفافیەت و کێبڕکێ، پڕۆسەکە راستەوخۆ بدرێتەوە بە کۆمپانیای پێشتر، کە دوو ساڵی رابردو بە رێککەوتن، کاری کردوە و قازانجێکی زۆری کردبو، (دواجار ئەمە بەشێکە لە داهاتی نەوت و پارەی خەڵک) داوامانکرد لە پڕۆسەیەکی ڕون و بەشێوەی تەندەر ئەم پرسە یەکلابکرێتەوە، گواستنەوەی یەک تەن نەوتی حەسیرە بۆ بۆری کوردستان بەشێوەی تەندەر لە 27 دۆلارەوە کەمکرایەوە بۆ 16.90 شانزە دۆلار و 90 سەنت”.

کێڵگەی حەسیرە بریتیە لە پێنج بیری نەوت، ڕۆژانە 33 هەزار بەرمیل نەوت دەردەهێنرێت و لە ڕێگەی  1300 تانکەر دەگوازرێتەوە بۆ خورمەڵە، مانگانە نزیکەی 70 هەزار تەن نەوت کات، لەم چوار ڕۆژەدا، زیاتر لە 130 هەزار بەرمیل نەوت زیانگەیشتوە لە پرۆسەی هەناردەکردن.

دەقی نوسینەکە:

یاری بە تەندەر و نرخەکانی کۆمپانیاکان نەوتی حەسیرە کراوە!

– بە بەڵگەوە، وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و ئەنجومەنی وەزیران، یاریان بە تەندەر و نرخی گواستنەوەی نەوتی حەسیرە کردوە.

– قسە لەگەڵ کۆمپانیا ڕەکابەرەکان دەکرێت، بۆ ئەوەی لە پرۆسەکە بکشێنەوە و بە شێوازی تر قەرەبویان دەکرێتەوە!

– وەزیری سامانە سروشتییەکان لە کوێیە! لە بێدەنگیدا بیرچووەتەوە جودی هەیە.

لە دوای ئەوەی ماوەی یاسایی ئەو کۆمپانیایە تەواوبوو کە کاری گواستنەوەی نەوتی حەسیرەی دەکرد، هەوڵێک هەبوو، بە نهێنی و دوور لە شەفافیەت و کێبرکێ، پرۆسەکە ڕاستەوخۆ بدرێتەوە بە کۆمپانیای پێشتر، کە دوو ساڵی ڕابردوو بە ڕێککەوتن! کاری کردووە و قازانجێکی زۆری کردبوو! (دواجار ئەمە بەشێکە لە داهاتی نەوت و پارەی خەڵک) داوامانکرد لە پرۆسەیەکی ڕوون و بەشێوەی تەندەر ئەم پرسە یەکلا بکرێتەوە، گواستنەوەی یەک تەن نەوتی حەسیرە بۆ بۆری کوردستان بەشێوەی تەندەر لە 27 دۆلارەوە کەمکرایەوە بۆ 16.90 شانزە دۆلار و 90 سەنت.

لە ڕێگەی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم قوباد تاڵەبانی، کارکردن بەم تەندەرە ڕاگیرا، بە نایاسایی و دور لە کێبرکێ ئەم پرۆسەیە بە نرخێکی زیاتر درایەوە بە کۆمپانیای پێشتر کە کۆمپانیای بلاک پوڵە (بۆ ئەمەش یاریی و دەستکاری ژمارەی تەندەرەکان و نرخی گواستنەوەی کۆمپانیاکە کراوە)، ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ قسە لەگەڵ کۆمپانیا لە کێبەرکێدا بکشێنەوە! 4 ڕۆژە خاوەنی تانکەرەکان گواستنەوەی نەوتییان ڕاگرتووە، جێگەی دەستخۆشیە، کەسێک کە تانکەرێکی پێیە و قوتی لەسەر گواستنەوەی نەوتە، زیاتر لە جێگری سەرۆکی حکومەت هەست بە بەرپرسیاێتی دەکات و ئەو زوڵمە قبوڵ ناکات.

ئیدارەی گشتیش لە ڕێگەی (ش. ا)، دەستێوەردانی لە پرۆسەکەدا کردوە، ئێستا کۆمپانیای سێیەم کە لە پرۆسەی تەندەریندا نەبووە، هاتوەتە بەرباس، لە کاتێکدا کۆمپانیای گاز پرۆم بە گوێرەی ئەو ئیمەیڵانەی بۆ حکومەت و وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و کۆمپانیاکانی ناردوە، ڕیزبەندی سێ کۆمپانیای کردوە (ا ، با ، ج )، بەپێی ئەو ڕیزبەندییە، هەر کۆمپانیایەک لەوانەی نەیتوانی کۆمپانیای دواتر دەتوانێت کارەکە بکات، پێویستە ئەم پرسە بگەڕێتەوە سەر ڕێرەوی خۆی و بەشێوەی ڕون و شەفاف پرۆسە بەڕێوەبچێت، ئەگەر نا با حکومەتی هەرێم خۆی کارەکە بکات.

کۆی ئەم پرسە، ئەنجومەنی وەزیران بە پلەی یەکەم و سەرۆکی حکومەت بە تایبەتی دەخاتە بەردەم پرسیار و بەرپرسیارێتیەوە، کە چۆن بەناوی ئەنجومەنی باڵای هەرێمی نەوت و گاز و وەزارەتی سامانەسروشتیەکانەوە، تلاعب بە تەندەرەکانی گواستنەوەوە دەکرێت، چاکسازی لە کۆمپانیاکانی نەوت و گاز و ڕێکخستنەوەیان بەم شێوەیەیە! لە گواستنەوەی کۆی کۆندێسەیتی هەرێم سەرکەوتو نەوبون! لە گۆڕینی کۆمپانیای گواستنەوەی غازی کۆرمۆر سەکەوتو نەبون! لە گواستنەوەی نەوتی حەسیرە بە تەندەر و بە شێوەی شەفاف سەرکەوتو نەبن، چۆن چاوەڕێی بەڵێنی گەورەی چاکسازی و ڕێکخستنەوە و وەگرتنی باج لە 822 کۆمپانیای بیانی و ناوخۆیی لە بواری نەوت و گازدا دەکرێت.

 

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button