دۆلار نرخێکی نوێی بەرزبوونەوەی تۆمارکرد

لڤین:

دۆلار بەردەوامە لە بەرزبوونەوەی بە هاکەی و ئەمڕۆ ئەو دراوە نرخێکی نوێی بەرامبەر بە دیناری عێراقی تۆمارکرد.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە كاتی کردنەوەی بازاڕی دراو لە شاری سلێمانی بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بەرزبوەوە بۆ 174 هەزار دیناری عێراقیی، ئەوەش لە کاتێکدایە کە لە رۆژی 31ی مانگی 3ی ئەمساڵ پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عێراق پەسەندکرا و تیایدا، بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی بە 145 هەزار دینار جێگیرکرا، بەڵام لە دوای ئەوەوە  بەهای دۆلار بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.

لە ئێستادا، نرخی دراوەکان بەمشێوەیەوە:

100 دۆلار بە 147 ھەزار دینارە

100 پاوەن بە 197 ھەزار و 750 دینارە

100 یۆرۆ بە 170 ھەزار و 500 دینارە

100 لیرەی تورکی بە 19 ھەزار دینارە

100 ھەزار تمەنی ئێرانی 6 ھەزار دینارە

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button