بە وێنە… ئۆتۆمبێلێک لە کوڕ و باوکێکیدا و بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستدا
لڤین:
لە سنوری پارێزگای هەولێر ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشا بە دوو کەسی پیادەدەدا کە کوڕ و باوکێک بوون و بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا و دواتر ئۆتۆمبێلەکە خۆی کێشا بە ئۆتۆمبێلێکی دیکەدا.
لە بارەی ڕووداوەکەوە فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر، راگەیاند “درەنگانی شەوی رابردوو لە گوندی عارەب کەندی سەر بەناحیەی گوێر لە پارێزگای هەولێر ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب نیسان بەخێراییەکی زۆرەوە خۆی کێشا بە دوو پیادە کە باوک و کوڕێک بوون و لەتەنیشتی رێگەیەک دەڕۆیشتن دەستبەجێ هەردووکیان گیانیان لەدەستدا”.
وتیشی: “لەدوای ئەوە پیکابەکە کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و خۆی کێشا بە پیکابێکی دیکەی وەستاو لە جۆری دێر و زیانی ماددیشی بە ئەویش گەیاند ئینجا وەستا”.
وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.