ئەفسەرێکی پۆلیس بەچەقۆ کوژرا

لڤین:

هێرشبەرێک دوای ئەوەی بە ئۆتۆمبێل لە ئەفسەرێکی پۆلیس دادەت دواتر بەچەقۆ هرێش دەکاتە سەری و دەیکوژێت.

لە نزیک دیواری کۆنگرێسی ئەمەریکا کەسێکی هێرشبەر بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە خۆی کێشا بە دوو پۆلیسدا کە یەکێکیان ئەفسەر بووە، دواتریش بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەریان و ئەفسەرەکەی کوشتووە.

دواتر هێرشبەرەکە لەلایەن پۆلیسەوە بریندار کراوە و پاشان لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

دوای ڕووداوەکە، بینای کۆنگرێس بۆ ماوەیەک داخرا و نانسی پیلۆسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکاش فەرمانی کرد ئاڵای ئەمەریکا لەسەر کۆنگرێس نزم بکرێتەوە، لە ئێستادا لە دەوروبەری کۆنگرێس ڕێوشوێنی ئەمنی توند گیراوەتەبەر.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button