لە عەفرین تەقینەوەیەک ڕوویدا

لڤین:
لە شاری عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان تەقینەوەیەک ڕوویدا.
بەپێی هەواڵێیکی ئاژانسی هاوار، بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی ڤێلات، لە ناوەندی شاری عەفرین، کە لە لایەن تورکیا و چەکدارەکانییەوە، بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقییەوە.
بە گوێرەی هەوالەکە پێدەچێت ئەو ئۆتۆمبێلە کە بۆمبەکەی پێدا تەقیوەتەوە، لەلایەن چەکدارەکانی سەر بە تورکیاوە بەکارهاتبێت، بەڵام هێشتا زیانەکانی ڕوون نەبووەتەوە.