بە فەرمی نرخی پشکنینی کۆرۆنا کەمکرایەوە

لڤین:

بە فەرمی نرخی پشکنینی کۆرۆنا لە تاقیگەکان و نەخۆشخانەکانی کەرتی تایبەت (ئەهلی)، کەمکرایەوە و بۆ نەخۆشان و بەرکەوتووانیش بەخۆڕایی دەبێت.

لە نوسراوێکدا د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، لەمەودوا بۆ نەخۆشان و بەرکەوتووان پشکنینی کۆرۆنا بەخۆڕایی دەبێت، لە نۆرینگەکانی کەرتی حكومی، لە دوای دەوامیش پشکنین لە 60 هەزارەوە دەبێتە 40 هەزار دینار.

هەر لە نوسراوەکەدا هاتووە کە لە تاقیگەکان و نەخۆشخانەکانی کەرتی تایبەت (ئەهلی)، نرخی پشکنینی کۆرۆنا لە 90 هەزارەوە دادەبەزێنڕیت بۆ 50 هەزار دینار.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button