بڵێسە جەبار فەرمان: بە شانازیەوە مێینەم و دایکی دوو مێینەم

لڤین:
بڵێسە جەبار فەرمان، لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەی دوو کچەکەیدا پەیامێک ئاراستەی پەرلەمانتارێکی کوردستان دەکات و دەشڵێت: بە شانازیەوە مێینەم و دایکی دوو مێینەم.
بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەی خۆی و دوو کچەکەی لە فەیسبووکی خۆیدا، پەیامێکیش ئەو پەرلەمانتارەی کوردستان دەکات کە دوێنێ لە پەرلەمانی کوردستاندا لەکاتی قسەکردن و ڕەخنەگرتندا لە خراپی ڕێگاوبانەکان و حکومەتی هەرێم وتی: “حکومەتی هەرێم حکومەتێکی مێیینەی مۆدێلە”.
لە پەیامەکیدا بڵێسە جەبار فەرمان نوسیویەتی: “بە شانازیەوە مێینەم، بە شانازیەوە دایکی دوو مێینەم” هەروەها دەڵێت: “مێینە بوون زۆر لەوە گەورەترە بەحکومەت یا بە ھەر شتێکی تر بشوبھێنرێت، ئەوەی لەوە تێنەگەیشتبێ لە واتای پێکەوە ژیان و یەکسانی و دیموکراسی تێنەگەیشتووە”.