میدیایەکی دیکەی فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان داخرا

لڤین:

ئەمڕۆ میدیایەکی دیکەی فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان داخرا، ئەوەش لە کاتێکدایە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا چەند میدیایەکی دیکەی گۆڕان لەوانەش ڕۆژنامەی ڕۆژنامە و کەناڵی کەی ئێن ئێن داخراون.

لە ئاگادارییەکدا کە ماڵپەری (سبەی) سەر بە بزوتنەوەی گۆڕان بڵاویکردوەتەوە هاتووە کە لە ئەمڕۆوە تا کاتێکی نادیار ماڵپەڕی سبەی دادەخرێت.

لە ئاگادرییەکەی ماڵپەڕەکەدا هاتووە: “بۆ رێکخستنەوە و پێشخستنی پڕۆژەی میدیایی (سبەی)، لەئەمڕۆوە دەوەستین تاوەکو لەداهاتوویەکی نزیکدا وەک ڕکابەرێکی میدیایی هاوچەرخ دێینەوە مەیدان”.

داخستنی ئەو میدیایەی گۆڕان لە کاتێکدایە، لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا چەند میدیایەکی دیکەی گۆڕان لەوانەش ڕۆژنامەی ڕۆژنامە و کەناڵی کەی ئێن ئێن داخراون.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button