گۆڕانکاری بەسەر نرخی نهوتدا هات
لڤین:
بەراورد بە دوو ڕۆژی ڕابردوو نرخی نەوت هەندێک بەرزبوە و لە ئێستادا نرخی بهرمیلێك نهوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 64 دۆلار و 63 سهنت مامەڵەی پێوەدهكرێت، بهرمیلێك نهوتی خاوی ئهمریكاش بە 61 دۆلار و 61 سهنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا نرخی نەوت بەرزترین ئاستی تۆمار کرد لە ماوەی ساڵی رابردوودا و نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە نزیکەی 71 دۆلار.
لە مانگی 3ی ساڵی رابردووشدا، بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترین ئاستی تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، بەڵام لە کۆتایی مانگی 2ی ئەمساڵ نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دەستی بە بەرز بوونەوە کردوە.