حکومەتی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە

لڤین:
نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ گیانلەدەستدانی چوار پەنابەر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
ڕاگەیەندراوێک لە نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
بە داخەوە لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە وڵاتی کرواتیا، چوار پەنابەری کوردی ڕۆژئاوای کوردستان، گیانیان لە دەستدا و چەند پەنابەرێکی دیکەش برینداربوون.
وێڕای پرسە و سەرەخۆشیمان لە بنەماڵە و کەسوکاریان و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان، لە سەر ڕاسپاردە و ئەرکی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تەرمی ئەو چوار پەنابەرە دەگەڕێنڕێتەوە هەرێمی کوردستان و دواتر دەنێردرێنەوە ڕۆژئاوای کوردستان و لە زێدی خۆیان بە خاک دەسپێردرێن.
نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان