پارێزگاری هەولێر وەڵامی مەسرور بارزانی دەداتەوە

لڤین:
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند سەرجەم هەوڵەکانی خۆیان خستۆتە گەڕ بۆ پاراستی ئاسایشی تەندروستی و سەلامەتی گشتیی شارەکەیان و داواش لە هاوڵاتیان دەكات پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان بن.

ئومێد خۆشناو، لە راگەیەندراوێكدا لە وەڵامی پەیامەكەی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمیدایەوە ودەڵێت “سەبارەت بە پەیامی جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێزدار مەسرور بارزانی و نیگەرانی بەڕێزیان سەبارەت بە به‌رزبونه‌وه‌ی رێژه‌ی توشبون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا و داواکاری له‌هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی کوردستان کە به‌رپرسیاریه‌تی سه‌رشانیان به‌رامبه‌ر به‌ هاوڵاتیان جێبه‌جێ بكه‌ن، وەکو پارێزگای هەولێر، دڵنیایی بە بەڕێزیان و هاوڵاتییان و هاوشاریانی خۆشەویستی شارەکەمان دەدەین، لەژوری ئۆپەراسیۆن سەرجەم هەوڵەکانی خۆمان خستۆتە گەڕ بۆ پاراستی ئاسایشی تەندروستی و سەلامەتی گشتیی شارەکەمان.”

پارێزگاری هەولێر ئەوەشی خستۆتەڕوو “دوبارە بەپێویستی دەزانین ھاوڵاتییان و ھاوشاریانی سنوری پارێزگاکەمان ئاگادار بکەینەوە کە بەداخەوە ئەگەرچی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو بەشێوەیەکی خێرا بڵاو دەبێتەوە و مەترسیەکانی ڕۆژ دوای ڕۆژ بۆ سەرگیانی هاوڵاتییان لەزیانبوندایە و گەیشتۆتە قۆناغێکی مەترسیدار، ھەمولایەک وەك ئەركێكی نیشتیمانی و نەتەوەیی و بەوپەری هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی بۆ پاراستنی سەلامەتی گیانی خۆتان و ئازیزانتان پابەندی ڕێنماییە تەندروستیی و ڕێکارەکانی خۆپارێزی بن و دەمامک ببەستن

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button