وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هۆشداریی و ئاگاداریی دەدات بە هاوڵاتیان
لڤین:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم، لە ئاگادارییەکدا داوا ده‌كات، بۆ رێگه‌گرتن له په‌ره‌سه‌ندنی كۆرۆنا بۆ قۆناغێكی مه‌ترسیدارتر، ئەو هاوڵاتیانەی به‌ركه‌وته‌ی تووشبوانن پشكنین بكه‌ن.
ده‌قی ئاگادارییه‌كه:
هاوڵاتی بەڕێز ..
ئەگەر هەر نیشانەیەکت هەبوو یان ئەگەر نیشانەشت نەبوو بەڵام بەرکەوتەی تووشبووانی کۆرۆنا بووی، بۆ دڵنیابوونەوە و دوورکەوتنەوە لە مەترسی و لەپێناو سەلامەتی خۆت و کەسانی دەوروبەرت، بەبێ دوو دڵی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکە.
پشکنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر گرنگە بۆ زوو دەستنیشانکردن و وەرگرتنی چارەسەر و ڕێگەگرتن لە پەرەسەندنی نەخۆشیەکە بۆ قۆناغێکی مەترسیدار.
تکایە پشکنین بکە…
وەزارەتی تەندروستی
29 ئازار 2021