بە وێنە… پێکدادانی دوو ئۆتۆمبیل گیانلەدەستدانی کەسێکی لێکەوتەوە
لڤین:
لەسەر ڕێگەی کەلار – خانەقین، دوو ئۆتۆمبێل بەیەکیاندادا و لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لە دەستدا.
لە بارەی ڕووداوەکەوە بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد کە “کاتژمێر 7:00ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای کەلار- خانەقین نزیک زاڵگەی هاتووچۆ دوو ئۆتۆمبێلی جۆری BMW و مارسیدس بارهەڵگر بەیەکیاندا کێشا و لە ئەنجامدا شۆفێری BMW گیانی لەدەستد”ا.
هاتووچۆی گەرمیان، ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕوداوەکە، لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە دەستی پێکردووە.