موقتەدا سەدر هەڕەشە لە پەرلەمانی عێراق دەكات

لڤین:
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر، بەهۆی دواکەوتنی پەسەندکردنی بودجەی گشتی عێراقەوە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاگادار دەکاتەوە و داوادەکات بەزووترین کات بودجە پەسەند بکەن.
دوای ئەوەی دانیشتنی شەوی ڕابردووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە بارەی پەسەندکردنی بودجەوە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر، لە تویتەری خۆی پەیامێکی بڵاوکردەوە و وتی: “پەرلەمان بەهۆی ناکۆکی حزبی و سیاسیی و تائیفییەوە نەیتوانی بودجە پەسەند بکات، ئامۆژگارییان دەکەم ناکۆکییەکانیان وەلانێن و بەزووترین کات بودجە پەسەند بکەن”.
سەدر ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە “لە دواخستنی پەسەندکرنی بودجە ئاگاداریان دەکەمەوە” هەروەها سوپاسی هەڵوێستی کوتلەی سائرونیش دەکات و دەڵێت: “داوای زیاترتان لێدەکەم”.
پەیامەکەی سەدر لە کاتێکدایە درەنگانی شەوی ڕابردوو، محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هۆڵی كۆبوونەوەكانی پەرلەمانی بەجێهێشت بەبێ ئەوەی وادەی کۆبوونەوەکەی ەرلەمان دیاری بکات.