دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ کاتێکی نادیار دواخرا

لڤین:

کەمێک لەمەوبەر سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پەرلەمانی بەجیهێشت و رایگەیاند دابیشتنی پەرلەمان ناکرێت بەڵام هیچ کاتێکی بۆ دانیشتنەکە ئاشکرا نەکرد.

هەرچەندە پێشتر بڕیاردرا دانیشتنی پەرلەمانی حێراق بۆ پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق لە کاتژمێر یەکی ئەمشەو دەستپێبکات، بەڵام بەهۆی نەگەیشتنە ئەنجامی لایەنە شیعەکان دانیشتنەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.

دوای زنجیرەیەک کۆبونەوە محەمەد حەلبوسی پەرلەمانی بەجێهێشت و لە وەڵامی میدیاکاراندا تەنها وتی “دانیشتنی پەرلەمان ئەنجام نادرێت” بەڵام هیچ روونکردنەوەیەکی نەدا.

هەریەکە لە کوتلەکانی هاوپەیمانی فەتح و دەوڵەتی یاسا و هاوپەیمانی نەسڕ ڕێگرن لەبەردەم تێپەڕاندنی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانیش نەیویست بانگهێستی پەرلەمانتاران بکات بۆ دانیشتن  بەهۆی ئەوەی دەبوو پشتی بە زۆرینە و کەمینە ببەستایە.

فراکسیۆن و هاوپەیمانە ناڕازیەکان لەسەر دوو تەوەر سووربوون بۆ ئەوەی گۆڕانکاری تیادا ئەنجام بدرێت کە ئەویش کەمکردنەوەی نرخی دۆلار قەرزەکانی حکومەت بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button