جەمیل بایک: ئەوەی بەرامبەر ئۆجالان دەکرێت تەنها سیاسەتی تورکیا نییە

 

لڤین:

هاوسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەریی کەجەکە رایگەیاند، لەبارەی دۆخی ئۆجەلان، هیچ هەواڵ و زانیارییەکیان نییە و روونکردنەوەش لەسەر داخستنەوەی پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەی رێبەری پەکەکە لەگەڵ براکەی دەدات.

جەمیل بایک، لە میانی بەرنامەیەكی کەناڵی ئاسمانیی  ستێرک تیڤی، لەبارەی دۆخی تەندروستی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان رایگەیاند “لە دژی رێبەر ئاپۆ سیاسەتێک بەڕێوەدەچێت. ئەو سیاسەتە تەنها هی دەوڵەتی تورکی فاشیست نییە، ئەو سیاسەتە لەلایەن هێزە نێونەتەوەییەکانیشەوە بەڕێوەدەچێت. دەوڵەتی تورک پاسەوانی ئەو سیاسەتەیە”.

ئەو دەشڵێت “لە جیهاندا لە دژی رێبەری هیچ گەلێک سیاسەتێکی لەو شێوەیە بەڕێوەنەچووە. لە دژی رێبەر ئاپۆ و گەلی کورد سیاسەتێکی تایبەت بەڕێوەدەچێت.”

ئەو ئاماژە بەوە دەکات ئەمریکا و ئەوروپاو هەموو ئەوانەی پشتیوانی لەو سیاسەتە دەکەن بەرپرسن و سەبارەت بە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی ئۆجەلان و براكەی، وتی”دوای ئەوەى چالاکییەکان بۆ ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ زیادیان کرد، دەوڵەتی تورک لەبەر ئەوەى تەنگاو بوو بوو، تاکتیکێکی جیای گرتەبەر. بۆ نمونە کاتێک رێگا بە چاوپێکەوتن لەگەڵ رێبەر ئاپۆ دەدات، ئەوە هەمووی تاکتیکە. بۆ شەڕی دەرونی و تایبەت ئەو تاکتیکانە بەڕێوەدەبەن.”

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە وتیشی “ئێشتاش دەڵێن، بە تەلەفون قسەیان کردووە. لەبەر ئەوەی کە رێبەر ئاپۆ باسی لە سیاسەتی نایاسایی و بێ مافی ئیمراڵی کرد پەیوەندییە تەلەفونەکەیان پچڕاند.”

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button