کەشتیە گیرخواردووەکەی نۆکەندی سوێس ڕزگار کرا

لڤین:

ئەو كەشتییەی لە نۆکەندی سوێس نزیكەی هەفتەیەك بوو گیری خواردبوو، بەو هۆیەوە جوڵەی بازرگانی ئاوی جیهان پەکی کەوتبوو، دوای هەوڵێکی زۆر ڕزگار کرا و خرایەوە سەر ڕێڕەوی خۆی.  

كۆمپانیای ئینش كیپ، بۆ خزمەتگوزاریی گواستنەوە ئاشكرایكرد کەشتی ئێڤەرگیڤن کە ماوەی شەش رۆژ بوو لە نۆکەندی سوێس گیری خواردبوو بەهۆی 10 بارهەڵگری گەورەوە و لە چوار ئاراستەی جیاوازەوە خرایەوە سەر رێڕەوی ئاسایی خۆیی، بەمەش دەروازەی نۆکەدەکە بەڕوی کەشتیوانی نێودەوڵەتیدا کرایەوە و جموجوڵە بازرگانییەکان دەست پێدەکەنەوە، بڕیاریشە پێش ئەوەی كەشتییەكە دەست بە جووڵە بكاتەوە لەلایەن تیمێكی تایبەتەوە پشكنینی بۆ بكرێت.

لەو بارەیەوە ئوسامە رەبیع، سەرۆکی دەستەی نۆکەندی سوێس، لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، بە هۆی بەکارهێنانی 10 بارهەڵگری گەورەوە و لە چوار ئاراستەی جیاوازدا دەستکراوە بە هەوڵەکانی جوڵەپێکردنی کەشتی ئێڤەرگیڤن.

راشیگەیاند، دابەشکردنی بارهەڵگرەکان بەمەبەستی راکێشانی بەشی پێشەوەی کەشتیەکەیە بە ئاراستەی باکورە کە هەریەک لە بارهەڵگری “بەرەکەی 1” و “عیزەت عادل” و بە هێزی 160 تەن رایدەکێشن، هاوکات، چوار بارهەڵگری دیکە پاڵ بە بەشی دواوەی کەشتییەکەوە دەنێن.

سەرۆکی دەستەی نۆکەندی سوێس، ئەوەشی خستەڕوو، هەردوو بارهەڵگری “عەبدولحەمید یوسف” و “مستەفا مەحمود” و بە گوڕی 70 تەن و بارهەڵگری “پۆرسەعید1” و “پۆر سەعید 2” هاوکاری بارهەڵگرەکانی دیکە دەکەن.

ڕاشیگەیاندووە، دوو بارهەڵگری دیکە کە یەکێکیان APL GUARDی هۆڵەندییە یە و بە هێزی 285 تەن پاڵ بە بەشی دواوەی کەشتیەکەوە دەنێن، هاوکات،  بارهەڵگری مارادیف و کەشتییەکانی “بژی میسر1” و “بژی میسر2”  بەرەو باکور کەشتیەکە رادەکێشن.

هەر لەو بارەیەوە ئاژانسی رۆیتەرز، بڵاویکردەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ كەشتییەكە خراوەتەوە سەر ئاو و بزوێنەرەكانی كار دەكەن، بەڵام پشكنینی تەواوی بۆ دەكرێت پێش ئەوەی دەست بە جووڵە بكاتەوە.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button