كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ پەسەند کردنی بودجە دواخرا
لڤین:
كۆبوونه‌وه‌ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کە بڕیاربوو کاتژمێر 3ی ئەمڕۆ بەڕێوەبچێت بۆ پەسەندکردنی بودجە دواخرا بۆ کاتژمێر 7ی ئەم ئێوارەیە.
گفتوگۆی نێوان حكومه‌ت و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان و كوتله سیاسیه‌كانی پەرلەمانی عێراق، لە بارەی بودجەی گشتی ساڵی 2021ی عێراق به‌رده‌وامه و شاندی هه‌رێمی كوردستانیش له شه‌وی رابردوه‌وه بۆ هەمان مەبەست له به‌غدایه، بە هۆی نەگەیشتنە ڕێککەوتنی کۆتایش جارێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆماوەی چەند کاتژمێرێک دواخراو بڕیارە کۆبوونەوەکە کاتژمێر 7ی ئەم ئێوارەیە بەڕێوەبچێت.
بەگوێرەی زانیارییەکان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌کانی بودجه، ئێستا هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق و شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان و لیژنه‌ی دارایی له كۆبوونه‌وه‌دان.