کرێکارێکی گەنج لە پرۆژەی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانیدا گیانی لەدەستدا

لڤین:

کرێکارێکی تەمەن 31 ساڵ، لەیەکەم ڕۆژی کارکردنیدا لە پرۆژەی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی بەهۆی ڕووداوێکەوە گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ لەکاتی کارکردن، لە پرۆژەی شەقامی ١٠٠ مەتری شاری سلێمانی، کرێکارێک بەناوی ئارام سالار کە كرێكاری كۆمپانیایەکی ناوخۆیی بووە و یەكەم رۆژی كاركردنی بووە لە پرۆژەکەدا دەرگای یەکێک لە ئامێرەکانی تایبەت بە چاککردنی ڕێگاکە کەوتووە بەسەریدا و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

ئارام سالار لەدایكبووی ساڵی ١٩٩٠ و دانیشتووی قەزای دەربەندیخانە و خاوەنی چوار براو چوار خوشكە.

رۆژی 11-7-2020، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی شەقامی 100 مەتریی لەسلێمانی دانا، کە درێژییەکەی 146 کیلۆمەترە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button