رێککەوتن لەگەڵ بەغداد

وەرگیراوە لە فەیسبووکی کەمال چۆمانی

دوو ساڵ و شەش مانگ بەسەر هەڵبژاردنی ٢٠١٨ی هەرێمی کوردستان تێدەپەڕێت کە کابینەی نۆیەمی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانیی و جێگرایەتیی قوباد تاڵەبانیی لێ دروستبوو، بە بەشداریی سێ حیزب؛ پارتی، یەکێتی و گۆڕان.

لە کۆی تەواوی پەیمانەکانی هەڵبژاردن، تاکە یەک پەیمان چییە لەلایەن ئەو حکومەتەوە جێبەجێنەبووە، ئەوە سەرەڕای ئەوەی چەندە کوردستانی لەڕووی سیاسیی، ئابوریی، عەسکەریی، ئەمنیی و کۆمەڵایەتییشەوە بردۆتەوە دواوە. کەچی قوباد تاڵەبانی و مەسرور بارزانی بەتەمان رێککەوتن یان رێکنەکەوتن لەگەڵ بەغداد وەک دەستکەوتێکی مێژوویی کابینەکەیان بە ئێمە بفرۆشنەوە.

رێککەوتن لەگەڵ بەغداد تەنها یەک پرسی بچوکە لەناو دەیان پرسی گەورەتر، ئەو کێشانەی هەن ئەو کاتەش هەبوون کە حکومەتی بەغداد نەک هەر لەگەڵ هەرێم پەیوەندیی باش بوو، بەڵکو ئەوە هەرێمی کوردستان بوو دەیتوانی بڕیاربدات کێ سەرۆک وەزیران بێ لە بەغداد.

من لام ئاسایییە قوباد تاڵەبانی و مەسرور بارزانی تەنها تەرکیزیان لەسەر رێککەوتن بێت لەگەڵ بەغداد چونکە بۆ ئەوان مەسەلەکە نەوت و بنەماڵە و حیزب و حوکمڕانیی خۆیانە، هەروەها چۆن بتوانن بەو رێککەوتنە گەل بگەوجێنن و نیشانیبدەن ئەوان خەمخۆری گەلن، ئەوەی جێی نیگەرانییە، رەخنەگرانی سیستەم و بەناو ئۆپۆزسیۆن بکەونە ئەو داوەوە دیسان هیوایەکی درۆیینە دروستبکەن کە پێیان وایە بە رێککەوتن لەگەڵ بەغداد کێشەکانی هەرێمی کوردستان چارەسەردەبن.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button