لە عێراق 5271 توشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکرا

لڤین:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ڕایگه‌یاند له 24 كاتژمێری ڕابردوودا 35 توشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و پێنج هه‌زار و 271 توشبووی نوێش تۆماركراوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه عێراق ئاماری 24 كاتژمێری كۆرۆنای لە عێراق و هەرێمی کوردستان بڵاوكرده‌وه تیایدا دەڵێت، له‌و ماوه‌یه‌دا پێنج هه‌زار و 271 توشبووی نوێ تۆماكراوه و بەوەش کۆی ژماره‌ی توشبوون گه‌یشته 832 هه‌زار و 428.
وەزارەتەکە روونیکردووەتەوە چوار هه‌زار و 820 توشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و كۆی گشتی چاكبوونه‌وه گه‌یشته 745 هه‌زار و 935 كه‌س. 35 توشبووی ڤایرۆسەکەش گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتی گیان له‌ده‌ستدانیش گه‌یشتۆته 14 هه‌زار و212.