چەند وێنەیەکی ناوچە گەشتیارییەکانی سلێمانی لە ئاسمانەوە ببینە

لڤین:
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی، چەند وێنەیەکی ناوچە گەشتیارییەکانی سلێمانی، دوێنێ و ڕۆژانی نەورۆزی بڵاو کردەوە، کە لەڕێگەی هێلیکۆپتەرەوە لە ئاسمانەوە گرتوویەتی.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی، لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەکاندا لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک، نوسیویەتی: “لە پشووەکانی جەژنی نەورۆز و رۆژانی کۆتایی هەفتەدا تیمی فڕۆکەوانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی، بەردەوام لە خزمەتدا بوون چاودێری شەقام و ڕێگاکانی ناو شارو دەرەوەی شاریان دەکرد”.
ئاماژەی بەوەشکردووە ئامانجی تیمی فڕۆکەوانی هاتووچۆی سلێمانی نەهێشتنی لۆد و قەرەباڵغیی و کارئاسانی کردنە بۆ هاوڵاتییان، سەرەڕای ئەوەی لە ئامادەباشیدا بوون بۆ هەر حاڵەتێکی کتوپڕ و پێشکەش کردنی خزمەتگوزاریی بەهاناوەچوون و ڕزگار کردن.
ئەوەشی خستوەتەڕوو جیاواز لەوانە لەڕێگەی هێلیکۆپتەرەکانەوە، پروشەری ڕێنمایی بەسەر هاوڵاتیاندا بڵاوکرایەوە.
فۆتۆ: بەرهەم محمود