ئەمڕۆ رۆژی جیهانی شانۆیە

لڤین:

27ی ئاداری هەموو ساڵێک بە رۆژی شانۆی جیهانی دیاریکراوە، لە زۆرینەی وڵاتانی جیهان بە چالاکی شانۆیی گرنگی بەم رۆژە دەدرێت، لە هەرێمی کوردستانیش لە لایەن هونەرمەندان و شانۆکارانەوە گرنگی تایبەتی پێدەدرێت.

له‌ ساڵی 1961 له ‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کی شانۆکاران، که‌ له‌ ڤێنای پایتەختی نەمسا به‌سترا، بڕیاردار رۆژی 27ی ئاداری هه‌موو ساڵێک ببێته‌ رۆژی جیهانی شانۆ، هۆکاری ده‌ستنیشانکردنی ئەو رۆژە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە له‌و رۆژه‌دا له‌ پاریس فێستیڤاڵێکی شانۆیی به‌ناوی (ساره‌ برنارت) (1844 – 1923) ئه‌نجامدرا، وه‌کو رێزلێنانێکیش بۆ کچه‌ ئه‌کته‌ری فه‌رەنسی کۆچکردووه‌ (ساره‌ برنارت) ئه‌م رۆژه‌ به‌ رۆژی جیهانی شانۆ ناوزه‌ند کرا.

سەرچاوەکان باس لەوەدەکەن کە، زیاتر لە 2000 ساڵ لەمەوبەر یەکەم شانۆیی نمایشکراوە، لە عێراقیش بۆ یەکەمجار ساڵی 1892 یەکەم شانۆگەریی کە شانۆیەکی پەروەردەیی بوو نمایشکراوە، لەسەر ئاستی کوردستانیش، گۆران-ی شاعیر یەکەم کەس بووە کە زاراوەی شانۆی لە شیعری جلیوەی شانۆیی دیوانی فرمێسک و هونەر لە ساڵی 1950 بەکارهێناوە.

بڕیارە ئەمڕۆ لە بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان، چەند چالاکییەکی شانۆ بەڕێوەبچن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button