نرخی مریشك بەرز دەبێتەوە
لڤین:
نرخی یەک کیلۆ مریشك، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بۆ نزیکەی چوار هه‌زار دینار بەرز دەبێتەوە.
ماوەی چەند ڕۆژێکە نرخی مریشك له بازاڕەکانی هه‌رێمی كوردستان بەرز بووەتەوە و ئەمڕۆش نرخەکەی زیاتر به‌رزبووەتەوە.
لە بازاڕی شاری سلێمان ئه‌مڕۆ نرخی كیلۆیه‌ك مریشك سێ هه‌زار و 900 دیناره، مریشكفرۆشان و خاوه‌ن كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانیش هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه كه له ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق خواست له‌سه‌ر مریشك زۆر بووه و هه‌نارده‌یه‌كی زۆر بۆ ئه‌وێ ده‌كرێت.
دەشڵێن: بەهۆی ئەو هەناردە کردن و زۆر بوونی خواست بەهۆی گەشت و سەیرانەوە مریشک له هه‌رێم كه‌م بووە توەوە و هەروەها گرانبوونی بەهای دۆلار وایکردووە نرخی مریشک لە بازاڕ زیادبێت.