لاپەڕەی كەناڵێكی ئاسمانی لە لایەن فەیسبووكەوە داخرا

لڤین:
فەیسبووك لاپەڕەی فەرمی كەناڵی (press tv) كە زیاتر لە 4 ملیۆن لایکی هەبوو بۆ هەمشەیی داخست، ئەوەش بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییەكانەوە.
ئاژانسی فارس-ی ئێران بڵاویكردەوە، دوێنێ تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك لاپەڕەی كەناڵی ئینگلیزیی (press tv) لە فەیسبووک، بەشێوەیەکی هەمیشەیی داخست.
ڕوونیشیکردوەتەوە کە داخستنەکە بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشوەختەبووە و بەهۆی ئەوەوە بووە کە كەناڵە ئینگلیزییەکە پابەندی ڕێنماییەكانی تۆڕەكە نەبووە.
بەڕێوەبەرایەتی فەیسبووك بەبێ ئەوەی هەڵەی لاپەڕەی کەناڵەکە کە زیاتر لە 4 ملیۆن لایکی هەبوو ئاشکرابکات ڕایگەیاندووە، پیێشتر بەدواداچوونمان بۆ بابەتەكە كردووە و بەهیچ شێوەیەك پێداچوونەوە بە بابەتێكی لەو شێوەیە ناكەینەوە.
كەناڵی ئینگلیزیی (press tv)، تۆڕێکی تەلەفزیۆنی سەر بە دەوڵەتی ئێرانە و لە ساڵی 2007ەوە دەستی بەکار کردووە و بنکەی سەرەکی لە تارانی پایتەختە و پەیامنێری لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا هەیە.