كۆبوونەوەی لوتکە سێ قۆڵییەكە دواخرا

لڤین:
كۆبوونەوەی لوتکە سێ قۆڵییەكەی نێوان عێراق، ئەردەن و میسر بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
كۆبوونەوەی لوتكەی نێوان مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، شا عەبدوڵا، پاشای ئەردەن و عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆكی میسر، كە بڕیاربوو ئەمڕۆ لە بەغدا بەڕێوەبچێت، دواخرا.
مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە تویتێكدا لەپەڕەی خۆی لە تویتەر ڕایگەیاند، لوتكە سێ قۆڵییەكەی بەغدامان بۆ داهاتوویەكی نزیك دوا خست.
ڕوونیشیکردوەتەوە، بۆ هاوخەمیمان لەگەڵ میسر بەهۆی ڕووداوی شەمەندەفەرەكانەوە، كۆبوونەوەكەمان دواخستووە.
كازمی باسی لەوەشكردووە، هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی هەرسێ وڵاتەكە بەڕێوەدەچێت بۆ دیاریكردنی وادەیەكی نوێ بۆ بەڕێوەچوونی لوتكەكە.