كاوە محەمەد: حكومەتی هەرێم مەبەستیەتی دۆخی ئێستا وەك خۆی بمێنێتەوە

لڤین:
كاوە محەمەد، پەرلەمانتاری عێراق، دەڵێت: حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کە پارتی و یه‌کێتی ته حه‌کومی پێوەدەکەن مه‌به‌ستیانه ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا هه‌یه وه‌کو خۆی بمێنێته‌وه، دەشڵێت: ئەگەر ڕێكکەوتنیش بكرێت، حكومەتی عێراق متمانەی بە حكومەتی هەرێم نیە پابەندبێت بەیاسای بودجەوە.
كاوە محەمەد، ئەندامی ئەنجومونی نوێنەرانی عێراق، لە هاوپەیمانی هیوا، بە دەنگی ئەمریكای راگەیاند، نەبوونی متمانە لەنێوان هەرێم و بەغدا هۆكاری سەرەكی رێكنەكەوتنی نێوانیانە لەسەر بودجە و حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕونیشیکردەوە کە بەغداد متمانه‌ی به‌حکومه‌تی هه‌رێم نییه که ئیلتزام به‌یاسای بودجه‌وه بکات ئه‌گه‌ر ڕێککه‌وتنیش بکرێت چونکه ئه‌وه‌ی ئێمه وه‌کو هاوپه‌یمانی هیوا تێی گه‌یشتووین که حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان وە پارتی و یه‌کێتی که ته‌حه‌کوم به حکومه‌ته‌که‌وه ده‌که‌ن مه‌به‌ستیانه ئه‌و دۆخه‌ی هه‌یه ئێستا وه‌کو خۆی بمێنێته‌وه، وه ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ی که ده‌کرێت له‌گه‌ڵ به‌غداد له‌چوارچێوه‌ی یاسای بودجه‌دا ته‌نها بۆ ئه‌وه‌بێت که‌شه‌رعیه‌ت بدات به‌درێژه‌دان به‌سه‌ربه‌خۆیی فرۆشتنی نه‌وت و بڕێک پاره له‌ڕێگه‌ی “مه‌قاسه” وه‌کو پێشتر بنێردرێت بۆ هه‌رێمی کوردستان، وه ئه‌وانیش به‌رده‌وام بن به‌وشێوه‌یه‌ی که‌ئێستا هه‌یه به‌لێبڕینی مووچه، مووچه به‌خه‌ڵک بده‌ن.
كاوە محەمەد، ئەوەشی خستوەتەڕوو کە لەبەر ئەوەی یاسای بودجەی گشتی 2021ی عێراق لەخزمەتی حزبە دەسەڵاتدارەكان و مانەوەی دۆخەكە وەك ئێستا داڕ‌ێژرابوو، هەربۆیە سەری نەگرت و دەنگدان لەسەری دواخرا بۆ شەممەی داهاتوو، پێویستە حكومەتی هەرێم ئامادەبێت داهاتە نەوتییەكان و نانەوتییەكان بەوشێوەیەی لەیاساكەدا هاتووە بگەڕێنێتەوە بەغدا بۆئەوەی بەشەبودجەی هەرێم بنێردرێت و ئەمە باشترین دەرفەتە بۆئەوەی كێشەی مووچەی خەڵك چارەسەربكات.
لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەوە پەرلەمانتارە جەختیکردوەتەوە کە یەكێتی و پارتی مەبەستیانە لەسەر دەقێك لەگەڵ بەغدا رێكبكەون وئەوەی كەبەرژەوەندیە حزبیەكانی خۆیانە وەك ئێستا بیپارێزن و خەڵكیش هیچ قازانجێك نەكات و دۆخی مووچەخۆران وەك خۆی بمێنێتەوە.