پارێزگاری سلێمانی‌ بۆچوونی خۆی لەبارەی قەدەغەی‌ هاتووچۆ و خوێندنەوە دیاریکرد

لڤین:

‌پارێزگاری‌ سلێمانی، بۆچوونی خۆی لەبارەی قەدەغەی‌ هاتووچۆ و خوێندنەوە دیاریکرد و رایگەیاند، چەند رۆژی‌ داهاتوو لیژنەی‌ باڵای‌ رووبەڕووبونەوەی‌ کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و لەو بارەیەوە بڕیاری کۆتایی دەدەن بەڵام “ئێمە لەگەڵ ئەوەدا نین جارێکی‌ تر ناوەندەکانی‌ خوێندن دابخرێنەوە”.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری‌ سلێمانی‌، لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، لە چەند رۆژی‌ داهاتوودا لیژنەی‌ باڵای‌ رووبەڕووبونەوەی‌ کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و لەسەر بنەمای‌ هەڵسەنگاندنی‌ تەندروستی‌ و پەروەردە بڕیار دەدات لەبارەی‌ پڕۆسەی‌ خوێندنەوە.

جەختیشیکردەوە کە “ئێمە لەگەڵ ئەوەدا نین جارێکی‌ تر ناوەندەکانی‌ خوێندن دابخرێنەوە و قەدەغەی‌ هاتوچۆ و کەرەنتین رابگەیەنرێت”.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری‌ سلێمانی‌، ڕاشیگەیاند، خێرایی بڵاوبوونەوەی‌ ئەو ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سنوری‌ سلێمانی‌ سروشتی‌ یە و زۆربوونی‌ حاڵەتەکانی‌ توشبوونیش بەهۆی‌ ئەوەوەیە چەند رۆژێکە پشکنینی‌ زۆر ئەنجام دەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button