هەفتەی داهاتوو دابەشکردنی پارەی سێ ساڵی جوتیاران دەستپێدەکات

لڤین:

بڕیارە هەفتەی داهاتوو دابەشکردنی پارەی سێ ساڵی جوتیارانی هەرێمی کوردستان دەستپێبکات، ئەوەش دوای ئەوەی وەزارەتی بازرگانی عێراق نزیکەی 269 ملیار دیناری وەک قۆناغی یەکەمی پارەی گەنمی ساڵانی 2014، تا 2016ی جوتیارانی بۆ هەرێمی کوردستان ڕەوانەکرد.  

نەوزاد کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێم ئاشکرایکرد، پێش پشووەکانی نەورۆز بڕی 268 ملیار و 892 ملیۆن و 500 هەزار دیناری پارەی گەنمی ساڵانی 2014، 2015 و 2016ی جوتیاران لە بەغداوە گەیشتوەتە هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشداوە کە لەپارێزگای دهۆک دەست بەدابەشکردنی پارەکە کراوە، بڕیاریشە لەهەفتەی داهاتوودا لەهەردوو پارێزگای سلێمانی و هەولێر پارەکە بەسەر جوتیاراندا دابەشدەکرێت.

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێم، بۆ ماڵپەڕی خەندان، ئاماژەی بەوەشکردووە، “هەرچەندە ئەو بانکەی لەهەولێر و سلێمانی کە ئێمە پارەی جوتیارانمان تێدا داناوە، لەهەمان کاتیشدا مووچەی فەرمانبەرانی تێدا خەرج دەکرێت، ئەوەش رەنگە پرۆسەی دابەشکردنی پارەی جوتیاران لەم هەفتەیدا دوابخات بۆ دوای دابەشکردنی مووچە، هەرچەندە ئەوە ئەگەرە و ئێمە لەهەوڵی ئەوەداین هەفتەی داهاتوو پارەکە دابەشبکرێت، ئەوەی گرنگە بۆ ئێمە ئێستا پارەکە گەیشتوەتە هەرێم و کێشەی تەکنیکی، سیاسی و ئیداریش نەماون”.

سەبارەت بە 50%ی پارەکەی دیکەش کەتائێستا بەغدا بڕیاری خەرجکردنی نەداوە، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی وتوویەتی: “ئێمە لەهەوڵەکانمان بەردەوامین و کۆڵنادین، ئەوانیش بەڵێنیاداوە و ئێمەش بەردەوامین لەسەر داوای خۆمان، بۆیە بڕیارە بە قۆناغ ئەو پارەیەی کەماوە خەرج بکرێت و بۆ ئەو مەبەستەش رێککەوتن کراوە”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button