دۆلار بەرز بوەوە
لڤین:
بەیانی ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە شاری سلێمانی، نرخی دۆلار بەرامبەر دینار، بەرز تربووە.
دوای ئەوەی ئێوارەی ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو، بەهای دۆلار بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو 100 دۆلار لە سەر و 145 هەزار دینارەوە دابەزی بۆ 142 هەزار و 500 دینار، دوێنێ جارێکی دیکە بەهای ئەو دراوە ڕووی لە بەرزبوونەوەکرد بەشێوەیەک دوێنێ ئێوارە لە کاتی داخستنی بازاڕی دراودا 100 دۆلار بە 144 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمڕۆش لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراودا، نرخی دۆلار بەرامبەر دینار، بەردەوام بوو لە بەرز بوونەوە و لە ئێستادا 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە 145 هەزار دینارە.
بەشێوەیەکی گشتی لە ئێستادا نرخی دراوە بیانییەكان لە بازاڕەكانی هەرێم بەمشێوەیەیە:
100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 145 هەزار دینارە
100 یۆرۆ بەرامبەر بە 170 هەزار و 500 دینارە
100 پاوەن بەرامبەر بە 197 هەزار و 250 دینارە
100 هەزار تمەنی ئێرانی بەرامبەر بە 5 هەزار و 500 دینارە
100 لیرەی تورکی بەرامبەر بە 19 هەزار دینارە