بەختیار شاوەیس: با هەرێم ڕێکبکەوێت و لە ماددەی 11 نەترسێت

لڤین:

بەختیار شاوەیس، سەبارەت بە ڕازی نەبوونی حکومەتی هەرێم بەو بڕگەیەی ماددەی 11 لە پرۆژە یاسای بودجە کە دەڵێت “ئەگەر هەرێم پابەند نەبێت بەڕادەستکردنی نەوتەکە ئەوا پارە نایەت بۆ هەرێم”، ڕایگەیاند ئەو ڕازی نەبوونە لای لایەنەکانی عێراق گومانی دروستبووە کە بۆچی پابەندی ئەو بڕگەیە نابن، دەشڵێت: با هەرێم ڕێکبکەوێت و لەو بڕگەیە نەترسێت.

د.بەختیار شاوەیس، وتەبێژی فەرمی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەبارەت بە پرسی ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و ناوەند لەسەر بودجەی گشتی ساڵی 2021ی عێراق، قسەی بۆ دەنگی ئەمریکا کردووە.

لە بەشێکی قسەکانیدا د.بەختیار شاوەیس، دەڵێت “فشاری ئێمە وەکو فراکسیۆن و وەکو نەهجی یەکێتی بریتییە لەڕێککەوتن لەگەڵ بەغداد پێمانوایە ئەگەر ئەمجارەش ڕێکنەکەون وە ئەگەر کێشەکان زیاتریش قوڵببێتەوە، هەردەبێت لەدواجاردا دەرگای گفتوگۆ و ڕێککەوتن لەگەڵ بەغداد چارەسەر ببێت”.

ڕوونیشیکردوەتەوە کە قوڵایی کێشەکەیە لەبڕگەی دووەمی ماددە (11) کە دەڵێت: لەحاڵەتێکدا ئەگەر هەرێمی کوردستان پابەند نەبێت بەڕادەستکردنی نەوتەکە واتە ئەو 460 هەزار بەرمیلە ئەوا پارە نایەت بۆ هەرێمی کوردستان واتەپشکی هەرێم دەبڕدرێت “لێرەدا پرسیارە جەوهەرییەکە ئەوەیە بۆ هەرێم بەمە ڕازی نییە؟! ئەمە خۆی بۆخۆی نیشانەی گومان و پرسیار دروست دەکات لای لایەنە شیعییەکان و لای کۆی پەرلەمانتاران ئەوانەی کە لەدەرەوەی لایەنە کوردییەکانن”.

بەختیار شاوەیس ئەوەشی وت”حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەگەر دەیەوێت ڕێکبکەوێت لەگەڵ بەغداد پێویستە ئەو بڕگەیەش جێبەجێ بکات و نەترسێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە “لەناو پەرلەمانی عێراقدا ڕووداوی زۆر خێرا ڕوودەدات واتە شتێکی قورسە کەکتوپڕ بڵێین یان بەشێوەیەکی ڕەها لەسەدا سەد بڵێین ڕێکدەکەون یان ڕێکناکەون دەکرێت هەردوو دەرگاکە کراوەبێت دەرگای ڕێککەوتن و ڕێکنەکەوتن، وەفدی هەرێم خۆیان دەڵێن ئێمە سوورین لەسەرئەوەی کە ڕێکبکەوین، وە هەفتەی داهاتووش پێش دانیشتنی پەرلەمان وەفدەکە دەگەڕێنەوە بەغداد”.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button