پەرلەمانتارێکی عێراق: كۆمپانیاكانی مۆبایل رۆژانە 90 ملیۆن دینار قازانج دەكەن
لڤین:
ئەندامێکی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق ئاشکرایکرد، ژمارەی بەشداربووانی کۆمپانیاکانی مۆبایل لەعێراق 50 ملیۆنی تێپەڕاندووە بەو پێیەش، ئەو كۆمپانیانە رۆژانە 90 ملیۆن دینار قازانج دەكەن.
عەلا ڕوبەیعی، ئەندامی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق، رایگەیاند، ژمارەی بەشداربووانی کۆمپانیاکانی مۆبایل لەعێراق 50 ملیۆن بەشداربووی تیپەڕاندووە، ڕوونیشیكردووەتەوە، ئەگەر بەتێکرایی هەر بەشداربویەک ڕۆژانە دۆلارێک بۆ هێڵەکانی پەیوەندییو دۆلارێک بۆ هێڵی ئینتەرنێت خەرخ بكات، ئەوە ڕۆژانە داهاتی کۆمپانیاکان دەگاتە 100 ملیۆن دۆلار.
ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەشكردووە “كۆمپانیاكانی موبایل بەرامبەر بەو داهاتەی دەستیان دەکەوێت، ڕۆژانە تەنها 10 ملیۆن دۆلار خەرجیان هەیە، بەو جۆرە بەسەرجەم کۆمپانیاکانی مۆایل لەعێراق، ڕۆژانە 90 ملیۆن دۆلار قازانجیان دەستدەکەوێت”.