قه‌ته‌ر كونسوڵخانه لە هەرێم دەکاتەوە
لڤین:
بڕیارە وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر، سه‌ردانی شارەکانی بەغدا و هه‌ولێر بكات، ئەوەش لە کاتێکدایە کە ئەو وڵاتە بەنیازە لە ئایندەدا کونسوڵخانە لە هەرێمی کوردستان بکاتەوە.
بڕیارە ئه‌مڕۆ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، وەزیری دەرەوەی قەتەر سەردانی بەغدا بكات، پاشان سه‌ردانی شاری هه‌ولێر بكات و له‌گه‌ڵ سەرۆکی هەرێم و حکومەتی کوردستان كۆ‌بێته‌وه.
قه‌ته‌ر بەنیازە لە ئایندەدا كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌هه‌ولێر بكاته‌وه، له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر ئاماده‌كاریی بۆ ئه‌وه ده‌كات.