پێشتر لڤین ئاشکرایکردبوو

پەرلەمانتارێک نهێنییەکی پارتی و سەدر ئاشکرا دەکات

لڤین:

ئەندامێکی هاوپەیمانی هیوای کوردستان لە پەرلەمانی عێراق نهێنییەک لەبارەی کۆبونەوەکانی شاندی پارتی لەگەڵ سەدرییەکان ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت، شاندی پارتی لەمیانی سەردانەکانی بۆ بەغدا بە سەدریەکانیان وتوە ئامادەن دو کاریان بۆ بکەن، بەڵام لە بەرامبەردا بودجە بێ نەوت لە پەرلەمانی تێپەڕێنن و بۆ پرسی هەرێمی کوردستانیش تەنها گوێ لە بارزانی بگرن.

هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی هاوپەیمانی هیوای کوردستان لە پەرلەمانی عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە، “شاندی پارتی بە سەدریەکانیان وتوە ئامادەین دو کارتان بۆ بکەین بە دو مەرج؛ یەک، ئامادەین سەدر وەک تاکە مەرجەعی شیعە ببینین، دوەم، ‏هاوکارتان دەبین بۆ هەڵبژاردنی پێش وەختە بە حەلی پەرلەمانیشەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد”شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان دو مەرجیان هەبوە بۆ سەدریەکانیان و و داوایان کردوە کە “یەک، بودجەمان بێ نەوت بۆ تێپەڕێنن، دوەم، بۆ پرسی هەرێم تەنها گوێ لە بارزانی بگرن”.

جێی ئاماژەیە پێشتر لڤین، بەڕاپۆرتێکی شیکاری تەواوی ئەو ڕێککەوتنە نهێنییەی ئاشکراکردبوو

شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆتایی ساڵی رابردوەوە بە سەرۆکایەتی هۆشیار زێباری چەند جارێک سەردانی بەغدای کردوە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنەکانی عێراق، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی هەڵبژاردنەکانی داهاتوی عێراق و تێپەڕاندنی پڕۆژە یاسای بودجەی 2021ی عێراق.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button