فەرەنسا:

بۆ تەندروستیی عەبدوڵا ئۆجالان چالاکیی ئەنجامدرا

لڤین:

چالاکوانانی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ لە شاری مارسیلیای فەرەنسا بۆ دەستکەوتنی زانیاریی خێرا لەبارەی تەندروستیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری پارتی كرێكارانی كوردستان چالاکییەکیان ئەنجامدا.

گەنجان لە چالاکییەکەیاندا ئاڵایەکی گەورە، کە لەسەری نووسرابوو “ئازادی بۆ ئۆجالان” و پۆستەرێکیشیان بەرزکردبوەوە، کە لەسەری نووسرابوو”تەندروستیی ئۆجالان تەندروستیی گەلی کوردە”.

لە چالاکییەکەدا دوکەڵی رەنگاورەنگ بەکارهێندرا بۆ ڕاکێشانی سەرنجی دوروبەر و زیاتر لە کاتژمێرێک بەردەوامبوو و بە وتنەوەی چەندین دروشم کۆتایی پێهێنرا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button