کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان:

دەنگدانی دەرەوە لەبەر ئەم هۆکارانە ئەنجام نادرێت

لڤین:

ئەنجومەنی باڵا کۆمسیارانی عێراق رایگەیاند، لەدوای چەندین کۆبونەوە دەربارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەرەوەی وڵات و گفتوگۆی پێویستی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لەبارەوە کرا، دەرکەوت کە پێویستیان بە زیاتر لە 160 رۆژە بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی تۆماری دەنگدەرانی عێراق و کردنەوەی نوسینگە لە کونسوڵخانە و باڵیۆزخانە و لایەنە پەیوەندیدارەکان.

ئەنجومەنی کۆمیسیاران زنجیرەیەک کۆبونەوەی چڕی کرد کە تێیدا دۆسیەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی لە وڵاتانی دەرەوە تاوتوێ کرد

ئەنجومەنی باڵا کۆمسیارانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “ئێمە بە قوڵی باوەڕمان بە بەشداری کۆمەڵگەی عێراقی لە وڵاتە جۆراوجۆرەکانی جیهان لە پرۆسەی هەڵبژاردن هەیە و لەماوەی رابردودا ئەنجومەنی کۆمیسیاران زنجیرەیەک کۆبونەوەی چڕی کرد کە تێیدا دۆسیەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی لە وڵاتانی دەرەوە لەگەڵ ژمارەیەک لەدامەزراوە حکومیەکان تاوتوێ کرد، کە دەتوانن بەشداری سەرخستنی ئەم هەڵبژاردنانە بکەن”.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتوە، بەپێی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران ژمارە (9)ی ساڵی 2020 کە بڕگەیەکی تایبەتە بە دەنگدانی عێراقیەکانە لەدەرەوەی وڵات گرفتی دارایی و تەکنیکی و یاسایی لەبەردەم تەواوکردنی تۆماری دەنگدەران دروست دەبێت.

ئەنجومەنی باڵا کۆمسیارانی عێراق باسی لەوەشکردوە، پێویستیان بە زیاتر لە 160 رۆژە بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی تۆماری دەنگدەرانی عێراق و کردنەوەی نوسینگە لە کونسوڵخانە و باڵیۆزخانە و لایەنە پەیوەندیدارەکان.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button