دابەشکردنی مووچە دەست پێدەکات

لڤین:

وه‌زاره‌تی دارایی حکومەتی عێراق، ڕێنمایی داوەتە فه‌رمانگه‌ی ژمێریاری بۆ ئەوەی مووچەی مانگی ئازاری فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كان و لایه‌نه‌ ناپه‌یوه‌سته‌كان به‌وه‌زاره‌ته‌وه‌ دابەش بکات.

له‌ راگه‌یندراوێكدا، وه‌زاره‌تی دارایی حکومەتی عێراق، رێنمایی دراوەته‌ فه‌رمانگه‌ی ژمێریاری دەستبکات بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران و، داواش لە موچەخۆران دەکات سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كانی ژمێریاری و بانکە حکومییەکان لەپارێزگاکانیان بکەن.

له‌ به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، مووچەی فەرمانبەران خراوەتەسەر هەژماری بانکی و، داوا له‌یه‌كه‌ی خه‌رجكردنی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان دەکەن سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كانی ژمێریاری بكه‌ن، به‌پێی خشته‌ی سه‌ردانیكردنی په‌یڕه‌وكراو به‌مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنی ڕێوشوێنه‌كانی دابەشکردنی مووچە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button