بە وێنە… یەکەم ڕووداوی هاتووچۆی نەورۆز 10 قوربانی لێکەوتەوە

لڤین:
لە یەکەم رۆژی نەورۆزدا بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە 10 کەس بوونە قوربانی.
لە یەكەم ڕووداوی هاتووچۆی ڕۆژی نەورۆزدا و لەكاتی چوونی هاوڵاتیان بۆ گەشت و سەیران، لە كاتژمێر 8:30 خولەکی ئەمڕۆ ڕووداوێكی هاتووچۆ لەجۆری پێکدادان لەسەر شەقامی سۆرك- شەقڵاوە ڕوویدا لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل و بەهۆیەوە زیانێكی زۆری گیانی و ماددی لێ كەوتەوە.
بەپێی زانیارییەكان، لە ڕووداوەکەدا 10 كەس برینداربوون، كە برینی شەش کەسیان سەختە و بۆ چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەولێر كراون و ئەوانەی دیکەش ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەقڵاوە کراون.
سەرنشینەكان گەشتیاری بیانی و خەڵکی سۆران و هەولێر بوون و بۆ گەشتو سەیران ڕوویان لەو ناوچەیە كردووە.