بایدن جه‌ژنی نه‌ورۆز پیرۆز ده‌كات

لڤین:

جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا لە راگەیەندراوێکدا جەژنی نەورۆز پیرۆز دەکات و دەڵێت: رۆژە خۆشەکان نزیک بوونەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا بایدن پیرۆزبایی ڕۆژی نەورۆز لە ھەموو کەسێک دەکات لە ئێرانەوە بۆ ئاسیای ناوەڕاست، لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستەوە بۆ ئەورووپا.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە “بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە جیھان بە قۆناغێکی دژواردا تێپەڕی و تەنانەت پیرۆزباییەکانیشیان لە رێگەی ئینتەرنێتەوە ئەنجامدەدەن” دەشڵێت: دەبێت ئەوەمان لە بیرنەچێت لە دوای ئازار و لەدەستچوونەکانمان رۆژانی باشتر لەپێشمانە و دەبێت پێکەوە بۆ ئایندەیەکی ھاوبەشی پڕ لە ئاشتی، خۆشگوزەرانی و لێبوردەیی کاربکەین.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button