نرخی نەوت بەشێوەی بەرچاو بەرزبوەوە
لڤین:
جارێکی دیکە نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد و ئەمڕۆ نرخەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوە و نزیکبوەتەوە لە 65 دۆلار.
ئەمڕۆ جارێکی دیکە نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد و لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت به 64 دۆلارو 57 سهنت و نەوتی خاوی ئهمریكیش به 61 دۆلارو 56 سهنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا نرخی نەوت بەرزترین ئاستی تۆمار کرد لە ماوەی ساڵی رابردوودا و نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە نزیکەی 71 دۆلار، بەڵام هەفتەی ڕابردوو بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیەوە و نرخەکەی بۆ کەمتر لە 61 دۆلار دابەزی.
لە مانگی 3ی ساڵی رابردوودا، بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و کەمبووەنوەی خواست لەسەری نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترین ئاستی تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، بەڵام لە کۆتایی مانگی 2ی ئەمساڵە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دەستی بە بەرز بوونەوە کردوە و 15ی ئەم مانگەش گەیشتە بەرزترین ئاست و نزیک بوەوە لە 71 دۆلار.