بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و پێشمه‌رگه دێرینه‌ی له زیندان خۆی کوشت ڕوونکردنەوەیەکیان بڵاو کردەوە

لڤین:
بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و پێشمه‌رگه دێرینه‌ی رۆژی هه‌ینی ڕابردوو له نێو زیندانی گرتن و گواستنه‌وه‌ی گه‌رمیان كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا گومانی خۆیان له گیانله‌ده‌ستدانی كوڕه‌كه‌یان و کۆی رووداوەکان ده‌رده‌بڕن.
بنه‌ماڵه‌ی جومعە مه‌جید داوی-ە، ئه‌و پێشمه‌رگه دێرینه‌ی كه به‌گومانی كوشتنی مێردمنداڵێك ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك له زیندان بوو، دواتر و لە ڕۆژی هەینی ڕابردوودا ڕاگەیەندرا کە خۆیکوشتووە، ڕوونکردنەوەیەکیان لە بارەی گیانلەدەستدانی کوڕەکەیان بڵاو کردەوە و رایده‌گه‌یه‌نن “خوالیخۆشبوو چەند رۆژێک لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرابوو، چونکە گوایە لە گرتەیەکی کامێرا ئەو منداڵەی لەگەڵ خۆی سەرخستبوو لە ئۆتۆمبیلەکەی، کە ( 10بۆ 15 رۆژ) پێش رووداوەکە بوو، دواتر لە رووداوێکی تەمومژاویدا منداڵه‌كه گیانی لەدەست دابوو”.
ئاماژەیان بۆ ئەوەشکردووە کە “خوالێخوشبوو پاش ئەوەی دەزانێت کە بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە زور بە ئاسایی وەریدەگرێت و خۆی رادەستی پۆلیس دەکات، پاش راگرتنی و مانەوەی لە زیندان بۆ چەند رۆژێک، هەواڵی کۆچکردنی بڵاوکرایەوە کە گوایە بە تەزوی کارەبا خۆی کوشتووە”.
لە روونکردنەوەکەیاندا بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و پێشمه‌گه‌ریه، ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه “هەرگیز تەنانەت ئەگەر بۆ جارێکیش بێت ناوی نەک لە تاوانێک نەهاتووە، بەڵکو کەسێک نییە کە بانگەشەی ئەوە بکات، ئەم پیاوە زەرەر و زیانێکی پێگەیاندبێت، هه‌روه‌ك ئێمە وەکو بنەماڵەی خوالێخوشبوو گومانمان لە کۆی رووداوەکان هەیە و بە هیچ جۆرێک ئەو ماڵە ناناسین، وە هیچ کێشەیەکی کۆمەڵایەتیمان لەگەڵ بنەماڵەی منداڵە کۆچکردووەکەدا نییە” .
له14ی ئەم مانگەدا ته‌رمی مێردمنداڵێك له كه‌لار به خنكێنراوی دۆزرایه‌وه، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی بۆماوه‌ی چه‌ند رۆژێك ون بوو بوو، پاشان پۆلیسی گه‌رمیان ده‌ستگیركردنی دوو گومانلێكراوی له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه راگه‌یاند.
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21